لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لەگەڕەکی شیرینئەڤلەری شارۆچکەی ئەرغەنی پارێزگای دیاربەکر رووی دا.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەست هاتوو، لە نێوان منداڵەکان شەڕەقسە دەستی پێ کردووە و دواتر شەڕەکە گەورە بووە و خانەوادەی منداڵەکانیش دەستیان بە شەڕ کردووە.
شەڕەکە گۆڕاوە بە شەڕی چەکداری و بە چەقۆ و لە ئەنجامی شەڕەکەدا کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و رەوشی یەکێک لە بریندارەکان گرانە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد و پۆلیس دەستی بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی ئاسایشی لە ناوچەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.